به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، په‌روه‌نده‌یێكی تازه به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” بۆ “تووماج ساڵحی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ساز كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر قسه‌كانی تووماج له دوایین وتوووێژیدا له‌گڵ خه‌ڵك كه وتبووی، “سپاس كه یارانی شارۆچكه‌ی ئێكباتانتان له بیر نه‌كردووه”، “ئێوه منتان ڕزگار كرد” و “پێكه‌وه ئێرانێكی جوان و خۆش درووست ئه‌كه‌ین”، كه‌یفه‌رخواستی تازه‌یان بۆ ده‌ركردووه. بیانوویێكی دیكه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، به‌شداری تووماج له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “وه‌حیده محه‌ممه‌دی فه‌ر” و “داریووش مێهرجوویی” بووه. كاتی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و په‌روه‌نده، ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له لقی ١١٧ی دادگای نیكبه‌ختی ئیسفه‌هان دیاری كراوه.