په‌روه‌نده‌سازی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی ئادینه‌زاده‌

مه‌رزیه ئادینه‌زاده‌، خۆشكی دادخوازی ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده‌ له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ساز كردووه‌.

به‌ وته‌ی مه‌رزیه ئادینه‌زاده‌، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دایك، باوك، خۆی و دوو مامۆی به‌لێدانی به‌ئه‌نقه‌ست،سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت،بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌نداوتێكدانی بیروڕای گشتیتۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كردوون. سناریۆسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ویدیۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئه‌بۆلفه‌زل له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net