4
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ ئێلاهه موسه‌وی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی گورگان ساز كردووه.
ئێلاهه موسه‌وی پێشتر كارزارێكی له ژێر ناوی “ئاشكراكردنی فیشی حقوقی نجوومی به‌رپرسانی ڕژیم” بهڕێخستبوو، درێژه‌ی ئه‌و كارزاره پاش سكاڵای ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی مازه‌نده‌ران ڕاگیرا و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ساری په‌روه‌نده‌ی بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساز كرد. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئێلاهه موسه‌وی بۆ لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ساری بانگهێشت كراوه.