په‌سه‌ندكرانی حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی سێداره‌یمیحراب عه‌بدوڵڵا زاده‌به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن لقی ٩ی دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ سه‌رتا له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا، به‌ڵام له‌ دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری شنۆ، به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتحوكمی ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو پاشان له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، به‌ تۆمه‌تیافساد فی العرضو هه‌روه‌ها هاوكاری له‌كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی به‌ كرێگیراوێكی ڕژیم، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net