3

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، “یه‌عقوب كه‌ریمپوور” هاووڵاتی په‌یڕه‌وی ئایینی یارسان، له لایه‌ن لقی نۆیه‌می دادگای ئینقلابی ورمێه‌وه حوكمی سێداره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شارستانی میاندواو ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌و به‌ندكراوه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.