22
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بڕیارنامه‌یه‌كی دژ به چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و بڕیارهنامهیه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئاڵمان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه‌وه پێشنیار و به ١٩ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٢ ده‌نگی بێ لایه‌ن و ٢ ده‌نگی نا په‌سه‌ند كراوه. له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به چالاكییه نهێنییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری وزه‌ی ناوه‌كی دا هۆشدار به به‌رپرسانی ڕژیم دراوه و داوای لێ كراوه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئاژانس هاوكاری بكات و ڕێگه بدات مه‌ئموورانی ئاژانس سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه گومانیان له‌سه‌ر دا هه‌یه.