19
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا بڕیارنامه‌یه‌كی دژ به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا په‌سه‌ند كرد و سپای پاسدارانی له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی جیهان دانا.
پاڕله‌مانتارانی یه‌كێتی ئورووپا له بڕیارنامه‌كه‌یان دا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی‌یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی، بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حه‌سه‌نی بوون. واژۆكارانی ئه‌و بڕیارنامه هه‌روه‌ها سپای پاسدارانیان له لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی جیهان دانا و خوازیاری ته‌حریمی ئه‌و به‌رپرسانه بوون كه ده‌ستیان له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دا بووه.