ئیتحادییه‌ی سنفی یوونایتی به‌ریتانیا به زۆرترین ده‌نگ له مێژۆی كۆنفڕانسه‌كانی دا، گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌كۆچۆڵی بۆ ئیسڕائیل په‌سه‌ند كرد و داوای له هه‌موو كرێكاران كرد پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره بن.
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا داوا له هه‌موو كرێكارانی شاغڵ له به‌شه‌كانی وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه و به‌سته‌به‌ندی چه‌كوچۆڵ كراوه، به‌شداری له ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل نه‌كه‌ن. له به‌یانیه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌دا هاتووه: یوونایت به‌ده‌م بانگه‌وازی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستینه‌وه ڕۆیشتووه و به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی ته‌حریمكردنی ئیسڕائیل بێت. كرێكارانی به‌ریتانیایی نایانه‌وێت ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه دا بێت. ئیتحادییه‌ی یوونایت كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له غه‌زه و كه‌رانه‌ی باخته‌ری به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له هه‌موو كرێكارانی جیهان ده‌كات ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسڕائیل ته‌حریم بكه‌ن.