سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا و دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە ڕەوانەی لقی هاوشێوە کرا.
مازیار تاتایی، پارێزەری پەرهام پەروەری ڕایگه‌یاند: “سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری لەلایەن لقی مامەڵەکار لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کراوه. بە پێشێلکردنی فەرمانی دەرچوو، هیوادارین کە لقی هاوشێوە ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه كه‌م كاته‌وه و له زیندان ئازاد بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه په‌رهام په‌روه‌ری له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و سزاكه‌ی بۆ ١٥ ساڵ زیندان كه ده ساڵی دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی جاسك و پێنج ساڵی ته‌عزیزیه مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی زاهیدان دوورخرایه‌وه.