6
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی له ٣٠ زیندانی ئێران بۆ په‌نجاهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان گرت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ڕامهۆرمۆز و سپیداری ئه‌هواز په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون و به‌و جۆره ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون گه‌یشته ٣٠ زیندان. به وته‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ری ساڵی نێوی زاینی دا ٢١ به‌ندكراوی له سێداره داوه و له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ٨٠ زیندانی ئێعدام كراون. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به له‌سێداره‌دانی هه‌زار به‌ندكراو له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ڕیكۆردێكی تازه‌ی تۆمار كردووه.