130
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی سیاسی له ٣٤ زیندانی ئێران بۆ پهنجاودووههمین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان گرت.
ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی عادل ئابادی شیرازیش په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگا له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران بوون. به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی عادل ئاباد، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٤ زیندان و ئه‌و كارزاره ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.