په‌نجاوسێهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی سیاسی ٣٤ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ په‌نجاوسێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ ئێعدام مانیان گرت.

به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌ و ته‌نیا له‌ مانگی به‌فرانبار دا ١١٠ به‌ندكراوی ئێعدام كردووه‌. كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام كارزارێكی گشتگیره‌ و داوا له‌ هه‌موو چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بن و هه‌نگاوێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران هه‌ڵ بگرن. ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمان یه‌گڕیزیمانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net