17
به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به‌ندكراوانی ٣٨ زیندانی ئێران بۆ په‌نجاوهه‌شته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی مانیان له خواردن گرت.
ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی میاندووئاو په‌یوه‌ست به كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون و ئه‌و كه‌مپه‌ینه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت. هاوكات ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ڵكشاوه و له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٥٣ به‌ندكراو له سێداره دراون كه ٢٤ كه‌سیان كورد بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌حمه‌د بۆخارایی، كۆمه‌ڵناسی خه‌ڵكی تاران، ڕایگه‌یاندووه كه حه‌وت هه‌زار به‌ندكراو له ڕیزی ئێعدام دان كه ٥٤ كه‌سیان به‌ندكراوی سیاسی و ئه‌منیه‌تین.