33
كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان له سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و په‌یامی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییان له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له شاره‌كانی سنه، تاران و ئیسفه‌هان سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كردووه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، په‌یامی یه‌كگرتووییان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كردووه. بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دادخوازانی ئێران داوایان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بن.