كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین له په‌یامێك دا یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له هه‌موو كرێكارانی ئێران پیرۆزبایی كرد و ڕایانگه‌یاند: له‌و باروودۆخه هه‌ستیاره دا ئه‌بێ خۆمان ڕێك بخه‌ین و وێڕای پاڵپشتی له یه‌كتر، یه‌كگرتووانه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خه‌بات بكه‌ین.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه، هه‌ژاری و فهلاكهتی سه‌پێندراو به سه‌ر كۆمه‌ڵگا، گه‌وره قه‌یرانه‌كانی ڕژیم، ڕانت، گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی، تێكدانی ژینگه و تاڵانكردنی سه‌رچاوه‌كانی وڵات، ژیانی ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌و باروودۆخه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ سه‌ركوتی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌مه نێوه‌ی ڕاستیه‌كانه و نیوه‌كه‌ی دیكه، كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو و تینووی ئازادییه كه زیاتر له‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و باروودۆخه ناگرێت. ئێمه به‌ندكراوانی سیاسی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكاران، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران، خوێندكاران، مامۆستایان، ژنانی ئازادیخواز، چالاكانی مافی منداڵان، ژینگه‌دۆستان، ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌مینه‌كانی كۆمه‌ڵگا له به‌ره‌یه‌كی به‌هێز دژ به سیسته‌می چه‌وسێنه‌ر و زاڵم دا وه‌ستاوین. ئێمه هه‌ژمار ناكرێین و ڕۆژی كرێكار ڕۆژی هه‌موومانه و ئه‌بێ بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو، شیاوی ئینسانی سه‌رده‌م و به‌دوور له هه‌ژاری و سه‌ركوت تێ‌بكۆشین.