ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی شاری سنه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی ڕێزگرتن له بوێری، به‌هێزی و به‌رخۆدانی ژنانه، ژنانێك كه له به‌رانبه‌ر سته‌م و نادادپه‌روه‌ری دا كۆڵیان نه‌داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه، له‌و ڕۆژه‌دا ڕێز ده‌گرین له یادی دایكانی دادخواز كه ڕۆڵه‌كانیان له پێناو خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری له‌ده‌ست داوه. دایكانێك كه وێڕای خه‌م و په‌ژاره‌ی ڕۆژانه‌یان، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌خرێنه ژێر گوشار. له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌بێ پشتیوانیان لێ بكه‌ین و مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران بكه‌ین. ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی ڕێزلێنان له هه‌موو ژنانی جیهانه، ئه‌و ژنانه‌ی كه له ماڵ، له نێو كۆمه‌ڵگا و له بواره‌كانی سیاسه‌ت و مافی مرۆڤ دا خه‌بات ده‌كه‌ن، كۆڵیان نه‌داوه و شایانی خه‌ڵات كردنن.