په‌یامی دادخوازانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی نگار كور كور

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دادخوازانی كوردستان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك به بۆنه‌ی كۆچی دوایینگار كور كور  خۆشكیموجاهد كور كوربه‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به‌ سێداره‌، ڕیزیان له‌ یادی ئه‌و چالاكوانه‌ گرت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌،نگار كوركورچالاكی مه‌ده‌نی و خۆشكیموجاهد كوركور، پاش گیرۆده بوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ ئاڵمان گیانی به‌خت كرد. دادخوازانی كوردستان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و ژنه‌ چالاكه‌، ڕێزیان له‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی دژ به‌ سزای سێداره‌ گرت و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی براكه‌ی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كه‌ دادخوازانی كوردستان تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد له‌ سه‌ر هێڵی خه‌باتی ئه‌و ژنه‌ خه‌باتكاره‌ ده‌مێننه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net