17
موژگان ئێفتخاری، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا هیوای خواست هیچ كچێك نه‌بێته قوربانی ترس و ئێش و ئازاری ده‌سه‌ڵاتداران.
موژگان ئێفتخاری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا وتی: به ناوی ژن، به ناوی ژیان، ڕۆژی ٨ی مارستان لێ پیرۆز بێت، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی ڕێزگرتن له‌و ڕووناكیه‌یه كه ژنان به ژیانی مرۆڤی ده‌به‌خشن. من وه‌كوو دایكی ژینا ده‌زانم كه كچانی ئه‌و نیشتمانه چه‌نده جوان، پڕ له هیوا و به‌نرخن. هیوادارم كه چی تر هیچ ژنێك نه‌بێته قوربانی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری و ئاره‌زووی داهاتوویه‌كی پڕ له ڕووناكی و ئارامیم هه‌یه بۆ هه‌موو ژنانی كۆمه‌ڵگا.