په‌یامی دایه‌ مینا له‌ زیندانی ورمێ بۆ دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن دایه‌ مینا سوڵتانی، دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ داوای له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد درێژه‌ به‌ خه‌باتیان بده‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوكه‌یان له‌ هیچ شتێك نه‌بێت.

ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ كه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دایه‌ مینا تۆمار كراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری له‌نده‌ن بڵاو كرایه‌وه‌ و له‌لایه‌ن نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا. دایه‌ مینا سوڵتانی له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ی دادخوازان ئه‌بێ درێژه‌ بدرێت و ڕوو له‌ دایكانی جه‌رگ سووتاو ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌ترسن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن.شایانی باسه‌ كه‌ مینا سوڵتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net