په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد بۆ كۆچی دوایی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سنه‌، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كی كرێكاری كوردستان و ئێران كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، كاك موزه‌فه‌ر چه‌ند ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری چینی كرێكار و چه‌وساوه‌ ته‌رخان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و وه‌فادار به‌ ئاواته‌كانی بۆ ڕزگاری چینی كرێكار مایه‌وه‌. كۆچی له‌ ناكاوی كاك “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” خه‌سارێكی گه‌وره‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری كوردستان و ئێران بوو، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و چالاكه‌ دڵسۆزه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری و دۆستانی ده‌كات و خۆی به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net