شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له په‌یامێكی نه‌ورۆزی دا جه‌ختی له سه‌ر هیوا و درێژه به خه‌بات دژ به نادادپه‌روه‌ری كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان نه‌داوه سیرووس فه‌تحی هاوژینی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و كوڕه ته‌مه‌ن ١١ ساڵه‌كه‌ی له نزیكه‌وه چاویان به ناوبراو بكه‌وێت و ناچار بوون سفره‌ی حه‌وت سین له پشت مێڵه‌كانی زیندان ڕابخه‌ن. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له په‌یامه‌كه‌ی دا به خوێنده‌وه‌ی شێعرێك هاتنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران پیرۆزبایی كردووه و هیوای خواستووه، ساڵی تازه ساڵێكی پڕ له هیوا، خۆشی و ته‌ندرووستی بێت و داوای له خه‌ڵك كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و له‌ناوچوونی نادادپه‌روه‌ری درێژه به خه‌بات بده‌ن.