“یووسف به‌همه‌نی” له چالاكانی كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به ئیفتخاره‌وه پشتیوانی له به‌یانیه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ده‌كه‌ن.
“یووسف به‌همه‌نی” له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كه كرێكارانی حه‌وت ته‌په هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران به‌شداری له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ناكه‌ن. ناوبراو ڕووی له‌و كه‌سانه كرد كه له ئیعتیباری حه‌وت ته‌په بۆ پڕۆپاگه‌ندا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و وتی: تهبلیغاتهكانتان ئاكامێكی نییه و هه‌ڵوێستی كرێكارانی حه‌وت ته‌په له ته‌واوی ساڵانی ڕابردوودا ڕوون بووه و ئێستاش له مه‌سیری ڕاستی و مافخوازی جه‌ماوه‌ری ئێران هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.