101
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له په‌یامێكدا خوازیاری بایكۆتی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران بوون.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه، ژنان و پیاوانی كارگه‌ر، خوێندكاران، موعه‌لیمان و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش، ئاگادار بن كه ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌رۆككۆماری خۆیان به‌ربژێر كردووه، ماوه‌ی ٤٥ ساڵه به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خزمه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌ر هه‌موویان دز، گه‌نده‌ڵ و تاوانباری سه‌ره‌كی بێكاری، گرانی، هه‌ڵاوسان، كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك، له‌سێداره‌دانی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز بوون و ده‌نگیان پێ ناده‌ین. ده‌نگی ئێمه ڕووخانی كۆماری په‌ت و سێداره‌یه. بژی سۆسیالیزم، بژی كۆمه‌ڵه.