ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، مه‌حموود ساڵحی چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز په‌یامێكی بۆ ئه‌ندامانی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری نارد و داوای كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بخه‌نه گڕ.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ئه‌ندامانی به‌رێزی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری، هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن، ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌و دامه‌زراوه به ناوی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌و كۆمیته به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كێیه؟ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی چه‌ندین ساڵ بوێرانه بۆ گه‌یشتنی كرێكاران به مافه‌كانیان هه‌وڵی داوه. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ تۆقاندنی چینی كرێكار و چالاكانی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگا، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه دا سه‌پاندووه. ئێمه نابێت ڕێگه بده‌ین شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ته‌نیا بمێنێت، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌و جیهانه‌داین ئه‌بێ یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو دژ به‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه ڕاوه‌ستین و دروشمه‌كانمان له‌سه‌ر شه‌قام دژ به سزای سێداره بڵێینه‌وه.