25
ژنه‌ڕاڵ مه‌زڵووم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
مه‌زڵووم كۆبانی له ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی دا وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی وتی: دووهه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی له هه‌موو ئازادیخوازان پیرۆزبایی ده‌كه‌م. ناوبراو ڕوو له به‌رپرسانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: بۆ جارێكی دیگه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه كێشه‌ی كورد و ژنان له ئێران له ڕێگه‌ی سه‌ركوت و زۆڵم و زۆره‌وه چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵكوو ئه‌بێ ڕێكاری دیكه بگرێته به‌ر و داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی یاساوه جێبه‌جێ بكرێت. بژی ژن،ژیان،ئازادی.