25
موژگان ئێفتخاری، دایكی هه‌میشه زیندووه ژینا ئه‌مینی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كچ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: كچ ڕۆژی ناوێت، ئه‌منیه‌تی ده‌وێت.
موژگان ئێفتخاری به بڵاوكردنی وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و كۆمه‌ڵێك له كچانی گیانبه‌ختكردوو له شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی كچ له هه‌موو كچانی ئێرانی، ڕایگه‌یاند: كچ ڕۆژی ناوێت، ئه‌منیه‌تی ده‌وێت. له‌و وڵاته‌دا كچ بوون تاوانه و پیرۆزبایی كردنی نییه.