په‌یامی هاوخه‌می كرێكارانی مه‌عده‌نی تیكاب بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی مه‌عده‌نی ته‌به‌س

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ر، په‌یامێكی هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س كرد و حكوومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامیان له‌ ئاست ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ به‌رپرسیار زانی.

له‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌: له‌ ڕۆژئاوای وڵات و له‌ نزیك كانگای زێڕی تیكاب كه‌ به‌ ده‌ست ڕه‌نجی ئیمه‌ بوژاوه‌ته‌وه‌ و داهاته‌كه‌ی سه‌رمایه‌دار ده‌یبات، سڵاو و ڕێز ده‌نێرین بۆ هاوكاره‌كانمان له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س كه‌ گیانی شیرینیان له‌ قوڵایی زه‌ویه‌وه‌ به‌جێ هێشت و چاویان به‌ ڕووناكی هه‌تاو نه‌كه‌وت. سه‌ڕی ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نێین و به‌ خیزانه‌كانیان ده‌ڵێین: ئێمه هاوده‌ردین و جه‌سته‌ی له‌رزۆكمان هه‌موو ڕۆژێك به‌ زه‌ربه‌ی شه‌لاقی نائه‌منی پیشه‌یی، چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری به‌رده‌وام له‌ ژێر داروپه‌ردوودا ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌نگمان به‌ هیچ شوێنێك ناگات.به‌ڵام بۆ هاوخه‌می و هاوپشتی هه‌موو قوربانیانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێ ئه‌م بێده‌نگییه‌ بشكێنێ.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net