16
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ١٧ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆیان به هۆی زیادبوونی مه‌ترسی له سێداره دانی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانی ئێڤین ڕاگه‌یاند.
ئه‌م ڕێكخراوانه له نامه‌كه‌دا داوایان له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه هه‌موو توانای دیپلۆماسی خۆیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره درانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه به كار بێنن. هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا ئاماژه به ناڕه‌وا بوونی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی سیسته‌ماتیكی حوكمی سێداره له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ بێده‌نگ كردن و له ناوبردنی ناڕازیان له ئێران كراوه.