ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ربڕی.
به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ورمێ، سنه، قزلحه‌سار، ئێڤین،مه‌شهه‌د، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له چه‌ند په‌یامی تایبه‌ت دا ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كردووه و وێڕای پشتیوانی كردن له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داویان له خه‌ڵكانی دوو دڵ كرد كه په‌یوه‌ست به‌و نافه‌رمانییه مه‌ده‌نییه سه‌رانسه‌رییه بن. به‌ندكراوانی سیاسی ڕایانگه‌یاند كه ده‌نگدان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌نگدان به سه‌ركه‌تی زۆرتر، ئێعدام، ده‌ستدرێژی، ئه‌شكه‌نجه، گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات، وێڕانكردنی ژینگه، كۆچاندنی زۆرتری خه‌ڵك، هه‌ژاری و له‌ش فرۆشی، ئێعتیاد و ماڵ وێڕانی و له‌ناوچوونی ئابووری ئێرانه.