له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، ژنان به‌ندكراوی سیاسی، چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی له چه‌ند په‌یامی ویدیۆیی دا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئاماژه‌یان به گرینگی ئه‌و ڕۆژه و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له ماوه‌ی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا كرد.
ئه‌و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیه سیاسی و مه‌دنییانی په‌یامی پیرۆزباییان ناردووه بریتین له: “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی، “نه‌رگس زه‌ریفیان” چالاكی مه‌ده‌نی، “ناهید خوداجوو” چالاكی كرێكاری، “ڕاحله ڕاحمی” له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ده‌یه‌ی شه‌ست، “نه‌سرین جه‌وادی” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی، “په‌روین محه‌ممه‌دی” چالاكی بواری مافی ژنان، “سارا سیاهپور” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان، “خه‌دیجه كیانی زاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، “ئانیشا ئه‌سدۆڵڵاهی” چالاكی كرێكاری و مافی ژنان، “فه‌ره‌نگیس مه‌زڵووم” دایكی سوهه‌یل عه‌ره‌بی به‌ندكراوی سیاسی، “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی دادخوازی سه‌تار به‌هه‌شتی، “سه‌مانه قاسمی” چالاكی سیاسی، “شه‌بنه‌م ئاشووری” چالاكی مافی ژنان و منداڵان، “فه‌ریبا ئه‌سدی” چالاكی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج، “پلاتفورمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید و ئێران”، “نه‌رگس ئێلیكایی” چالاكی مافی ژنان، “ته‌همینه حسێنی” به‌ندكراوی سیاسی، “فاتمه ڕه‌حمانی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان، “مه‌هناز ته‌راح” چالاكی مه‌ده‌نی، “ڕه‌حمان شه‌هبازی” چالاكی كرێكاری، “مه‌هناز سه‌ید مورته‌زایی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، “ئایدا خاقانی” چالاكی مه‌ده‌نی، “ڕزوانه خان به‌یگی” چالاكی مه‌ده‌نی، “نۆسره‌ت به‌هه‌شتی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو، “نه‌رگس خوڕه‌می” چالاكی مافی ژنان، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، “مریه‌م به‌هاری” چالاكی مافی ژنان و منداڵان، “ئه‌سرین دۆركاله” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت و “ئه‌كره‌م نه‌سیرییان” چالاكی مه‌ده‌نی.