ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی ١ و ٢ و٣ی سنه، كرێكارانی سۆسیالیستی نانه‌واخانه‌كانی سنه، موعه‌لیمانی لهسهركارادهركراوی ساڵی ٥٩ی سنه و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له گوندی میانه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
كرێكاران، موعه‌لیمان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له په‌یامه‌كانیاندا وێڕای پیرۆزباییكردنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه وفادار به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه بن و ڕۆژ له دوای ڕۆژ كار و چالاكییه‌كانیان بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به خه‌ڵك په‌ره پێ بده‌ن.