په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌، شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو له‌ زیندانه‌كانی ئێران، موژگان ئێفتخاری دایكی نه‌مر “ژینا ئه‌مینی”، سندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد، سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌، كرێكارانی ڕه‌سمی، په‌یمانكاری و ئه‌ركان سالسی نه‌وت، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئێران، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، تووماج ساڵحی و چه‌ندین چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی هه‌تاویان له‌ هه‌موو گه‌لانی ئێران پیروزبایی كرد.

ئازادیخوازانی ئێران له‌ په‌یامه‌كانیاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ ئێش و ئازاره‌كانی ساڵی ڕابردوو، هه‌ژاری و بێكاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان، ئازاری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، ئێعدام و ڕفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان، هاتنی به‌هار پێمان ده‌ڵێت كه‌ هیچ زۆڵمێك هه‌میشه‌یی نییه‌ و هیچ زاڵمێكیش مانده‌گار نییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ بایه‌خی هه‌یه‌، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانه‌. وێڕای پیرۆزبایی كردنی ساڵی نوێ، هیواداریم ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٣دا پان و به‌رینتر بێت و به‌هێزتر له‌ هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی زاڵمان ببینه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net