60
ڕۆژی چوارشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی، دایكانی شۆڕشی ژینا له كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكی “په‌یمان گه‌ڵوانی” له مهاباد، دایكی “ئارام حه‌بیبی” له سنه، “ماه مونیر مه‌ولایی ڕاد و مه‌یسه‌م پیرفه‌له‌ك” له ئیزه و دایكی “ڕه‌زا لوتفی” له شاری دێولان، له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركوتنیان به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و هیوایان خواست ساڵی تازه، ساڵی له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بێت.