ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، دایكانی شۆڕشی ژینا و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا، هاتنی ساڵی تازه و نه‌ورۆزیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.
دایە شەریفە دایكی نه‌مر “ڕامین حسێن په‌ناهی”، بە بۆنەی نەورۆز په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: چیتر بۆ ڕامینەكانی كوردستان‌م تازیە بار نابین، بە خەبات و تێكۆشان بە گژ زۆحاكی زەمانەدا ده‌چین. دەستی هەموو ئەو كچ و كوڕانەی كوردستان دەگووشم كە ئەمڕۆ لە مەیدانی خەباتدان، ئێوە نەسڵێكی ژیر و چاوكراوەن، داهاتوو بۆ ئێوەیە، كۆڵ مەدەن و بڕۆن به‌ره‌و داهاتوو، بۆ ژیانێكی باش كە شیاوی ئێوەیە، خەبات بكەن. گەر ئێمە نەماین تەرمی پیرۆزی ڕۆڵە گۆڕ غەریبەكانمان بدۆزنەوە و بیهێننەوە بۆ كوردستان. هه‌روه‌ها دایكانی گیانبه‌ختكردووان، “زانیار ئه‌ڵڵامورادی”، “مێهران ڕه‌حمانی” و “ئه‌مین مه‌عریفه‌ت” له سێ په‌یامی جیاجیادا هاتنی نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ شۆڕشی ژینا خواست. له شاری تاران “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی هه‌میشه زیندوو “سه‌تار به‌هه‌شتی” په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد و وێڕای پیرزۆبایی كردنی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی ڕایگه‌یاند: به‌هاری ئه‌مساڵ ده‌كه‌ینه به‌هاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و پێكه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین.