ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی له شاری سنه، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی پێشمهركهگانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ٢٦ی ڕێبه‌ندان، نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و شكۆی حیزبێكه كه له ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی دامه‌زرا و بوو به باسكی چه‌كداری چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، بێر و باوه‌ڕه‌كانی ئه‌و حیزبه به گیانبازی زۆربه‌ی موعه‌لیمانی كوردستان و به تایبه‌ت سنه له نێو خه‌ڵك و چینی كارێكار دا ڕه‌واج درا و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و حیزبه بوو به به‌هێزترین حیزبی چه‌پ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێمه كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی له‌سه‌كارده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی تا دوایین دلۆپی خوێنمان به ئامانج و ئاواته‌كانی كۆمه‌ڵه وفادار و به‌ڵێن ده‌ده‌ین په‌ره به‌و ڕێگا و ڕێبازه بده‌ین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆممهڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كه‌ین. بژی سۆسیالیزم، بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.