66
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی میانه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
له‌و په‌یامه‌دا، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان، وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له هه‌موو پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزب، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه.