به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی مهاباد له په‌یامێكدا ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه پیرۆزبایی كردووه.به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی مهاباد له په‌یامێكدا ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه پیرۆزبایی كردووه.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه: کۆمەڵە، نەک هەر دامه‌زراوه بەڵکوو بزووتنەوەیەکی پێشڕەوی سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە بەستێنێکی شۆڕشگێڕانەی لە کوردستان پێکهێناوه تاكوو ئینسانی چەوساوەی کورد، كاریگه‌ری خۆی لە گۆڕانکاریەکان بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی ئازاد و نوێ هەست پێ بکات. لەسەر ئەم بەستێنە دایە کە ژنان، جووتیاران و ڕەنجدەرانی کوردستان توانیویانە دەنگی ڕەسای خۆیان بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان هەڵبڕن و خۆیان لە مەیدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستاندا بۆ بەدەستگرتنی مافی دیاریکردنی چارەنووسیان ببیننەوە. شۆڕشگێڕانی مهاباد له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا یادی كاك محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه. بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سۆسیالیزم.