ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، په‌یامی سه‌ركه‌وتنیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا كرد و خوازیاری یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی ئازادیخواز بۆ گه‌یشتن به ڕووناكی بوون.
ئه‌مجه‌د ئه‌مینی و موژگان ئێفتخاری، دایك و باوكی نه‌مر ژینا ئه‌مینی له دوو په‌یامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند: له سه‌خت ترین دۆخیش دا هه‌میشه ئومێد هه‌یه و به هیوای داهاتوویه‌كی گه‌ش ئه‌بێ دڵخۆش بین چونكه تارمایی كۆتایی پێ دێت. هه‌روه‌ها دایه مینا دایكی هه‌میشه زیندوو، شه‌هریار محه‌ممه‌دی له كۆڕی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی بۆكان دا شەوی یەلدای وه‌كوو درێژترین شەوی ساڵی بە دەرفەتێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو رۆڵە ئازادیخوازانەی کە خوێنیان لە ڕێگای دادپەروەری و ئازادی‌دا ڕژا زانی. ئه‌و دایكه دادخوازه ڕایگه‌یاند: “ئێمە وەستاوین! نە کات، نە زوڵم و نە هیچ هێزێك ناتوانێت خۆشەویستی و یەکڕیزیمان بکوژێنێتەوە. ئێمە خێزانێكین، خێزانێک کە ئازاری لەدەستدانی ڕۆڵەكانیان کردووە بە هێزێک بۆ خەبات و هیوا.هەموو هەنارێک لەسەر ئەم سفرەیە ڕەنگی خوێنی ڕۆڵە ئازادیخوازەکانمانە، کە بەناحەق ڕژاوە. هەر مۆمێکی داگیرساو، ڕووناکییەکە کە ناکوژێتەوە، ئەو ڕووناکیەی لە دڵمانەوە بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان“.