86
ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، مه‌زاری قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له بزووتنه‌ه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادیان گۆڵباران كرد. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌ڵێنیان دا له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی درێژه‌ده‌ری ڕێگای پیرۆزی گیابنه‌ختكردووان بن.