21
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو، دایكانی نه‌مران شەهریار محەممەدی، ئەمجەد عینایەتی، ئیبراهیم شەریفی فەر و هیوا جان جان، سەردانی دایكی هه‌میشه زیندوو “هەژار مام خوسرەوی”یان كرد. دایكانی دادخوازی بۆكان وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.