5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی زیندانی فیرووزئابادی فارس له به‌یاننامه‌یه‌ك دا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان به‌رده‌وام له زیادبووندایه، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ته‌نیا له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ دا ١٧٠ به‌ندكراوی له سێداره داوه. بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام ئه‌بێ هه‌موومان په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بین و ڕێگه نه‌ده‌ین كۆماری په‌ت و سێداره ڕۆڵه‌كانی نیشتمان له زیندانه‌كان دا كۆمه‌ڵكوژ بكات.