په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی زیندانی ئیلام به‌ هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌”

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی ئیلام به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ستبوونیان به‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ڕاگه‌یاند.

به‌ندكراوان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌ گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شدار له‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌، مان له‌ خواردن ده‌گرن. شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ لایه‌ن به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی قورسی زیندان به‌ سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ٥٤ به‌ندیخانه‌ی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌دا ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net