په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی شیراز به‌ كارزاری نا بۆ سێداره‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، به‌ندكراوان ژن له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

ژنانی به‌ندكراوا له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌ به‌یاننامه‌كه‌یان دا ئاماژه‌یان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له‌ ئێران كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام و به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌، په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ ده‌بن. به‌ په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی عادل ئابادی شیراز، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ كارزای نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٢ زیندان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net