18
به‌ندكراوان له زیندانی سپیداری ئه‌هواز هاوكات له گه‌ڵ “٨ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنان، په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
هاوكات له گه‌ل به‌ڕێوه‌چوونی په‌نجاو حه‌وتمین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له ئێران، به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای ئاماژه به دۆخی خراپی ئه‌و به‌ندكراوانه كه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ستبوونی زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی سپیداری ئه‌هواز هاوكات به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره كرد. به‌م شێوه‌یه ٣٨ به‌ندیخانه له ئێران به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات و ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته زۆرتر ده‌بێته‌وه.