41
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت و نیزامی شیراز په‌یوه‌ست به مانگرتنی سێشه‌ممانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی دژبه سزای ئێعدام بوون.
كارزاری نا بۆ ئێعدام له زستانی ساڵی ڕابردوووه له زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ستی پێكردوو و به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی سه‌قز، نه‌غه‌ده، كرماشان، ورمێ، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د، ئه‌راك و چه‌ند زیندانی دیكه به‌و كارزاره په‌یوه‌ست بوون. ڕۆژی سێشه‌ممه، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌كانی ڕه‌شت و نیزامی شیراز، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه دژبه په‌تی سێداره مانیان له خواردن گرت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.