23
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان له په‌یامێكدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ ٣٦ زیندان په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی به‌ندكراوان دژ به سزای سێداره بوون. ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و هیوایان خواست هه‌موو به‌ندكراوان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بن تا بتوانن له ڕێگه‌ی گوشارهێنان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی سزای سێداره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.