16
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی میاندووئاو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئێدانه‌كردنی سزای سێداره، په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك به‌ندكراوانی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ٣٧ زیندانی ئێران دژ به سزای سێداره مان ده‌گرن. به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی زیندانی میاندووئاو به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٨ زیندان.