6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانی بێهبه‌هان له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوانی زیندانی بێهبه‌هان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئێران له خواردن مان ده‌گرن. شایانی باسه كه كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره له ٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ زیندانیانی ٤١ به‌ندیخانه په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون.