ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانه‌كانی مه‌ریوان، ورمێ، كامیاران، بانه و سه‌ڵماس په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون.
كارزای نا بۆ ئێعدام كه مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له زیندانی ئێڤین و قزلحه‌ساری كه‌ره‌جه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئێستا به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ئێڤین، قزلحه‌سار، كرماشان، كامیاران، نه‌غه‌ده، ته‌ورێز، ورمێ، بانه، سه‌ڵماس، شیراز، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و چه‌ند زیندانی دیكه، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران مان له خواردن ده‌گرن. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی ئێران، چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وی وڵاتیش په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و هه‌ر حه‌فته بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتوو خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.