14
به‌ندكراوانی ناڕازی دژ به سزا سێداره له به‌ندیخانه‌ی دیزڵ ئابادی كرماشان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بوون.
ئه‌ندامانی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، له ٣٦ به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، له دوایین به‌یاننامه‌كه‌یاندا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان به به‌رپرسیاری گیانبهختكردی “ئه‌میر محه‌ممه‌د خاله‌قی” ناو برد و هه‌روه‌ها پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێنده‌كارانی زانكۆی تاران كرد. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا، به‌ندكراوان جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كانیان تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكی سێداره له ئێران كرده‌وه.